«مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گەییشتە لەندەنی پێتەختی بریتانیا
«مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌سه‌ردانێک گەییشتە له‌نده‌ن و بڕیاریه له‌گه‌ڵ «بۆریس جۆنسن» سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا کۆببێته‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتیس کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ڕۆژی دوشه‌ممه ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ «مه‌سرور بارزانی» به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی حکومی و به سه‌ردانێکی فه‌رمی، گه‌یشته له‌نده‌نی پێیته‌ختی بریتانیا‌و بڕیاره له‌گه‌ڵ «بۆریس جۆنسن» سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسه باڵاکانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته کۆببێته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له دیداره‌کاندا، گفتوگۆ لەباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و بریتانیا و دوایین گۆڕانکاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی عێراق و ناوچه‌که ده‌کرێت.
١٥ی ئه‌م مانگه‌ش،«مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکیشدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری وای بڵاو کردووەته‌وه کە، له‌سه‌ردانه‌که‌یدا «مەسرور بارزانی» لە شاری ئەستەمۆڵ، لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایشت و سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.