ئاب 12, 2022 10:33 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری لە ھەولێر

«مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە شاری ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە «خەمیس خەنجەر» سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 11ـی ئابی 2022، لە سەلاحەدین «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پێشوازیی  لە «خەمیس خەنجەر» سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

هاوکات جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوانیان کرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.

پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات کردەوە کە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێکی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشترکردنی دۆخی سیاسیی عێراق و کۆتایی هاتنی قەیرانی سیاسی بێت.

هەروەها هاوڕابوون کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێکی باشە بە مەرجێک کە هەموو لایەک پابەندی ئەنجامەکانی بن.

سەرپەیڤ