وتەبێژی هەرێمی کوردستانی عێراق: نابێت ئەم ناوچەیە ببێتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
وتەبێژی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیار نییە هەرێمی کوردستان ببێتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر؛ «جۆتیار عادل» وتەبێژی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وەڵامی ئەم پرسیارەی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی سەحەر لە هەولێر، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزامەندیی قوڵی خۆی سەبارەت بە کردەوە و جموجۆڵی گرووپەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە فەرمی ڕاگەیاندووە، ئەی بۆ هیچ جموجۆڵێک لە بەرپرسانی ھەرێم نابیندرێت؟ وتیی: پێویستە ئاسایشتی وڵاتانی دراوسێ لەبەرچاو بگیرێت، نابێت حکومەتی هەرێم ڕێگە بدات هیچ گروپێک هەرێمی کوردستانی عیراق بکاتە بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
«جۆتیار عادل» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەچاوی ئاسایشتی دراوسێکانی بکات و ڕێگە نەدات هیچ گروپێک لە خاکی کوردستانەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی دراوسێکانی ئەنجام بدات و ئاسایشیان بخاتە مەترسییەوە.
دوابەدوای سەرۆڕۆیی گروپە تیرۆریستەکان و کرداری دژ بە ئاسایشتی ئێران بە هاوبەشیی دەست و پێوەندەکانی موساد، بنکەکانیان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند نۆرەدا کرانە ئامانجی ھەڵمەتی سپای پاسداران و ژمارەیەکیان لێ کوژراون.