تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 14:15 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق

کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووری و شاندەکەی یاوەری و سکرتێری کۆمەڵەی وەزیران و کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی، ئابووری، پیشەسازی و سنوورییەکان کردەوە و ڕایانگەیاند، هیچ بەرتەسکییەک بۆ هاوکاری بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و لابردنی ئاستەنگ و کێشەکان بوونی نییە.

ئەم کۆبوونەوەیە پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی نێوان هەردوولایە بۆ پێ و شوێنگرتنی داخواکازی و کێشەکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی ڕێکخراوی وەبەرهێنان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئێران و عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی ترانزێت و گواستنەوەی نێودەوڵەتی و ڕێگاوبان و بەرپرسی بەشی عێراقی لە وەزارەتی دەرەوە و سکرتێری ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق، یاوەری «مەهدی سەفەری" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری  دیپلۆماسیی ئابووری بوون  لە گەشتەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.

سەرپەیڤ