سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ئەستەمۆڵی تورکیای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i412908-سه_رۆکی_هه_رێمی_کوردستان_تەقینەوەکەی_ڕۆژی_یەکشەممەی_ئەستەمۆڵی_تورکیای_ئیدانە_کرد
«نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای ھاودەردی ڕاگەیاندن لەگەڵ کەس و کاری لێقەوماوانی تەقینەوەکەی شاری ئەستەمۆڵی تورکیا، ئەو ھێرشەی بە تیرۆریستی لێک دایەوەو ئیدانەی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2022 01:53 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ئەستەمۆڵی تورکیای ئیدانە کرد

«نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا وێڕای ھاودەردی ڕاگەیاندن لەگەڵ کەس و کاری لێقەوماوانی تەقینەوەکەی شاری ئەستەمۆڵی تورکیا، ئەو ھێرشەی بە تیرۆریستی لێک دایەوەو ئیدانەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، په‌یامێکی به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوکردەوەو تیای دا ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی شاری ئەستەمۆڵی کە دەیان کوراوو برینداری لێکەوتەوە، ئیدانە کرد. .

سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکە توییتەرییەکەی دا نووسیویه‌تى: ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ ده‌که‌م. بیر و نزاکانم لەلای خانەوادە و خۆشەویستانی قوربانییەکانە. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شەقامی ئیستقلال لە نزیکی مەیدانی تەقسیم لە ئەستەمۆڵی تورکیا ٦ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.