جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : ھەولێرو بەغدا لە سەر دۆسیەی نەوت ڕێککەوتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i413704-جێگری_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_ھەولێرو_بەغدا_لە_سەر_دۆسیەی_نەوت_ڕێککەوتوون
«شاخەوان عەبدوڵڵا» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: له ‌پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دراوەو لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە له‌نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدا رێککەوتن کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2022 22:41 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : ھەولێرو بەغدا لە سەر دۆسیەی نەوت ڕێککەوتوون

«شاخەوان عەبدوڵڵا» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە: له ‌پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دراوەو لەبارەی دۆسیەی نەوتیشەوە له‌نێوان هه‌رێم‌ و به‌غدا رێککەوتن کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ژێدەرەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، «شاخەوان عەبدوڵڵا» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، لە گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و بەغدا هەنگاوی باش نراوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بناغەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەو رێککەوتنە سیاسییەیە کە حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە، چونکە رێککەوتنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبوو کە لەناو پەرلەمانیش دەنگی لەسەر درا.

بە قسەی ناوبراو، لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق رێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت و لە گفتوگۆکانی شاندی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق دا، رێککەوتنی سیاسی کراوەتە بناغە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی باشی بودجە بە هەرێمی کوردستان تەرخان دراوە.