تورکیا ڕێ لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i416289-تورکیا_ڕێ_لە_هەناردەی_نەوتی_هەرێمی_کوردستان_دەگرێت
تورکیا ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق دەکات لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2023 17:20 Asia/Tehran
  • تورکیا ڕێ لە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگرێت

تورکیا ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق دەکات لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، تورکیا بە حکوومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە ڕێگە بە گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە نادات.

دەسەڵاتدارانی تورکیا پەڕینەوەی کەشتییەکانی ھەڵگری نەوتی خاو کوردستانی عێراقیان لەم بەندەرەوە بەستووەتەوە بە ڕەزامەند بوونی بەغدا.

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، ١٣ی مارسی ئەمساڵ ڕایگەیاند، بەغدا و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسانەی کە لە نێوان هەردوولادا ماون، ڕێککەوتوون.

بە گوتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، بۆ یەکەمجارە سەرجەم داهاتی نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر ھەژماری بانکیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.