May 18, 2023 05:01 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئەردوغان پەیمان تازە دەکاتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا سەرکەوتنی پارتەکەی ئەردوغان لە پەرلەمانی تورکیا پیرۆز دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، «نێچیرڤان بارزانى» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ «ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان» سه‌رکۆمارى تورکیا دامەزراندو به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌ (ئاکپارتى) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیادا‌، پیرۆزبایى لێکرد.

بازرانی ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەو سه‌رکه‌وتنەى بۆ گه‌لى تورکیا و ئێستا و قۆناغى داهاتوی ئەو وڵاتە به‌ گرنگ و پێویست زانی وهیواى سه‌رکه‌وتنىشی له‌ گه‌ڕى دووھه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیدا بۆ ئەردوغان خواست.

«نێچیرڤان بارزانى» ئەوەشی دوپات کرده‌وه‌ که‌، هه‌رێمى کوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵە به‌ سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموکراسى و ڕێکوپێکى و ئارامیى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، «نێچیرڤان بارزانى» بڕواو گه‌شبینیى خۆى به‌ سه‌رکه‌وتنى ئه‌ردۆغان له‌ گه‌ڕى دووھه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى تورکیادا نیشان داو لە قۆناغی ئێستاو داھاتوودا بۆ گەلی تورکیا به‌ گرنگ و پێویستی زانی.

ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ،ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش، سوپاس و پێزانینى خۆى و ئاکپارتىی بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه‌.

سەرپەیڤ