وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان: یەک لەسەر سێی ئەوانەی لە زانکۆکان دەردەچن، هەلی کاریان دەستناکەوێت
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ساڵی رابردو 38 هەزار خوێندکار لە زانکۆکاندا دەرچوون، کەچی باوەڕناکەم یەک لەسەر سێی ئەوانەی لە زانکۆکان دەردەچن، هەلی کاریان دەست بکەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە: د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی وتارێکدا ڕایگەیاند:ئاڕاستەی خوێندن لە ئێستادا مەترسیدارە ئەگەر رێگەی پێنەگرین و بەدیلی بۆ نەدۆزینەوە، هەر ساڵی پار 38 هەزار خوێندکار دەرچوون، کەچی بڕواناکەم یەک لەسەر سێی ئەوانە توانیبێتیان لە بازاڕی کاری کوردستان دەرفەتی کار بقۆزنەوە.
ئارام محەمەد جەختی لەوەش کردەوە کە، چارەسەر ئەوەیە مادام هەستی پێدەکەین دەبێت بەدیلی بۆ بدزۆینەوە کە ئەویش خوێندنی پیشەیی و تەکنیکییە و روبەری فراوانی بۆ دابین بکەین.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان داوا لە خوێندکاران دەکەم کە خوێندنەکەیان بەباشی و بە دەرونێکی ئارامەوە بەردەوام کەن و دیارە ئێمەش وەکو سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین لەوەی کە زۆرترین دەرفەت بۆ کچان و کوڕانی خۆمان لە خوێندنی گشتی بە خۆڕایی بخوڵقێنین، پێمانوایە ئایندەی نیشتمانسازی خۆمان و خەمخۆری بۆ نیشتیمانەکەمان دەبێت لێرەوە بێت و دەرفەتەکان بکەینە بەردەست هەموان بەبێ جیاوازی، چونکو ئەم جوگرافیایە نابێت بەهی هەموان تاوکو دەرفەتی یەکسان و دادپەروەرانە بۆ هەمومان نەڕەخسێنرێت.