درەنگانێکی شەوی رابردوو تورکیا ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێڕاقی بۆردوومان کرد
ئهیلوول 01, 2023 13:18 Asia/Tehran
درەنگانێکی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ، سنووری شارۆچکەی ئێسوەی لە پشدەر و سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانیان بۆردومان کرد.
لە ناوەندی هەردوو ئیدارەی راپەڕین و شارباژێڕ دەنگی فڕۆکە بیستراوە، هەروەها سوڕانەوەی فڕۆکەی بەنزمی لەئاسمانی رانیە.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج، تا ئێستاش زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، 27ی مانگی رابردوودا، بەهۆی بۆردوومانی درۆنەکانی تورکیاوە، لە قەزای پێنجوێن سێ چەکداری پەکەکە کوژران.