هەڵەبجە دەبێتە دەستەخوشکی پارێزگایەکی ئیسپانیا
ئهیلوول 16, 2023 14:06 Asia/Tehran
بڕیارە لەماوەکانی داهاتوودا رێککارەکانی دەستەخوشکی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای جرینکای ئیسپانیا جێبەجێ بکرێن.
بە مەبەستی دەستەخوشکی نێوان پارێزگاکانی هەڵەبجە و جرنیکا، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای جرنیکای کرد و لە لایەن خۆسێ ماریای پارێزگارەوە پێشوازی لێکرا.
دوای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا، ئامادەکاری بۆ رێککارەکانی دەستەخوشکی کرا و بڕیارە پارێزگاری هەڵەبجە لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی جرینکا بکرێت.
پارێزگاری جرنیکا، لۆگۆی شارەکەی پێشکەش بە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرد، کە لۆگۆکەی گەڵای دارێکە و سمبولی ئازادی هەرێمەکەیە، نوێنەری حکومەتیش کتێبێکی سەبارەت بە مێژووی شاری هەڵەبجە پێشکەشی ناوبراو کرد.