دڵشاد شەهاب: داوامان لە کۆمسیۆن کردوە نزیکترین وادە بۆ هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i424515-دڵشاد_شەهاب_داوامان_لە_کۆمسیۆن_کردوە_نزیکترین_وادە_بۆ_هەڵبژاردنەکان_دیاری_بکەن
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ لە گەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان بۆ دیاریکردنی نزیکترین وادە کردوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی داهاتوش وادەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە رادەگەیەنرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 17, 2024 11:30 Asia/Tehran

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ لە گەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆیان بۆ دیاریکردنی نزیکترین وادە کردوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی داهاتوش وادەکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە رادەگەیەنرێت.

دلشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر هەندێک هۆکار کۆمسیۆنی هەلبژاردنەکانی عێراق ناتوانێت لە رۆژی 25ی مانگی (شوبات/2) هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبەرێت.