ئادار 03, 2024 11:00 Asia/Tehran

سندوقی قوربانیانی کوردستانی عێڕاق، دۆسیەیێکی تازەی دادەوانیی بەدژ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و چەند کەس سەربە ماڵباتی بارزانی و کاربەدەستانی پلەبەرزی هەرێمی کوردستانی عێراقی، لەدادگەی فیدراڵی واشنگتۆن ئامادە کرد.

ئەو دۆسییە کە٣٢٢لاپەڕەیە، تێیدا سکاڵاکەران، تۆمەتبارانیان تۆمەتبار کردووە بە؛ بەرپرسایەتی لە قەڵاچۆی ئێزدییەکان بەدەست داعش، هاوکاریی کردن لەگەڵ ڕێکخراوە ترۆریستییەکان، کوشتن و ئەشکەنجەکردنی خەڵک تەنانەت کەسانی ئەمریکی، ڕفاندن و بێ سەروشوێن کردنی خەلک، سزادانی نامرۆیانەو ناپرۆفشناڵ، سپی کردنەوەی پارەو بەکاربردنی شێوازی فریودەرانە بەمەبەستی خۆدزینەوە لە دانی پیتاک بە دەوڵەتی ئەمریکا، بەفیڕۆدانی پارەو یارمەتییەکانی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان، قاچاخی ماددەی هۆشبەر، خواردنەوە کحولییەکان، تیجارەتی چەکەمەنی، گزیکاریی و هەڵخەڵەتاندن، فرۆشتنی دەرمان و کحولات و جگەرە بەناوی براندی ئەمریکی، چالاکیی نایاسایی وەک سوێندی یاسایی خواردن بەدرۆ، و بەربەست دانان لەبەردەم چالاکییەکانی دادگەو دزینی زانیاریی لەڕێی کۆمپیوتەرەوە، گزیکاریی لە کۆچبەریدا، سەرکوت کردنی ئازادی و زیندانی کردن وئازار وئەزیەت دانی بەندکراوان و شکاندنی ئامێر و کەرەستەی پەیامنێران.

"ستێفین مارک ستودیرت" سەرۆکی سندوقی قوربانیانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، سکاڵاکەران لە سکاڵاکانیاندا خوازیاری درانی خەسار بە بڕی٩ملیارد دۆلار بە کەسانێک بوون کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە ئەشکەنجە کراون. دادگەی فیدراڵی واشنگتۆنیش لەبارەی ئەو دۆسییە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگا کردۆتەوە کە دەبێ وەڵامدەری دادگە بن دەنا، دەنگی دادگە بەدژ ئەوان دەر دەکرێ.

سەرپەیڤ