سۆران عومەر: بازرگانی قاچاغ لە ٢٠ سنوری نافەرمی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427323-سۆران_عومەر_بازرگانی_قاچاغ_لە_٢٠_سنوری_نافەرمی_هەرێمی_کوردستانەوە_بەڕێوە_دەچێ
پارلمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە لە بیست خاڵی سنوری نافەرمی هەڕیمی کوردستانەوە کە لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە بە فەرمی نەناسراون، چالاکی بازرگانی بەڕێوە دەچی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 14, 2024 10:46 Asia/Tehran

پارلمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە لە بیست خاڵی سنوری نافەرمی هەڕیمی کوردستانەوە کە لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە بە فەرمی نەناسراون، چالاکی بازرگانی بەڕێوە دەچی.

سۆران عومەری پارلمانتاری عێراقی وتی: لە هەرێمی کوردستان و لە پاڕێزگەکانی سلێمانی و هەولێرو هەڵەبجە بیست خاڵی سنوری نافەرمی هەن کە چالاکی بازرگانی جۆربەجۆریان تێدا بەڕێوە دەچی و داهاتی ئەو سنورانە لەلایەن پارت و لایەنەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ و ناچێتە خەزێنەی گشتیەوە.

ئەو پارلمانتارە عێراقیە هەروەها وتی: حکومەتی عێراق چوار سنوری وەک سنوری فەرمی لەو هەرێمە بە فەرمی ناسیوەو بەڵام لەو بیست خاڵەوە کە لە کۆنتڕۆڵی پارتەکان دایە چالاکی بازرگانی بەڕیوە دەچی.

سۆران عومەر وتی: محمد شیاع سودانی لەدواین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی هەرێمی کوردستان  بە وەزیری کشتوکاڵی راگەیاندبوو کە ئێوە بە هاوردەی نایاسایی هەم زیانتان بە خۆتان گەیاندوە هەم بە سەرجەم عێراق.