پاسێکی خوێندکاران لە گەرمیان وەرگەڕا و ژمارێک کچەخوێندکار گیانیان لەدەستدا
May 15, 2024 09:30 Asia/Tehran
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسەکەیان، چوار خوێندکار لە گەرمیان لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن.
موقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: "ر مینی پاسێک کە ژمارەیەک خوێندکاری تێدا بووە لەنزیک گوندی حەسیرە لەسەر رێگەی قەزای کەلار- کفری وەرگەڕاوە." ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە "قوتابییەکان هەموویان کچ بوون وتیشی، لە حەوت بریندارەکە یەکێکیان مامۆستایە و ئەوەی دیکەش شۆفێرە، "دۆخی بریندارەکان باشە."
شایانی باسە ئەو قوتابییانە خوێندکاری ئامادەیی باکوور بوون لە کەلار، بۆ گەشتی زانستی چوونەتە کفری، لە رێگەی گەڕانەوە پاسەکەیان وەرگەڕاوە.