کەسێکی نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرا
May 19, 2024 09:15 Asia/Tehran
کەسێکی نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشوی گروپی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کرا.
بەرێوەبەرایەتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کەسێک بەناوی سوقرات خەلیل و نزیک لە ئەبووبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشوی گروپی تیرۆریستی داعش"یان دەستبەسەر کردوە.
عێراق لە هەوڵدایە بۆ خاوێنکردنەوەی وڵاتەکەی لە کەسانی سەر بە گروپی رەشەکوژی داعش و دیکەی لایەنە تیرۆریستیەکان.
وەزیری نێوخۆی ئەو وڵاتە پیداگری کرد کە بەو ئاراستەیەدا هاریکاریەکی هەواڵگری باش هەیە لەنێوان عێراق و سووریاو دوو وڵات لەو پەیوەندیەدا زانیاری دەگۆڕنەوە.