وتەبێژی یەکێیتی : ئەگەری پێداچوونەوە به داخوازییەکانمان دا هەیە
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێیتی باسی ئەگەری پێداچوونەوە لە داخوازییەکانی ئەو پارتەی کرد سەبارەت بە پوستە سەرەکییەکانی حکومەتی داهاتووی هەرێم .
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکیان پێکهێناو باس لە پرسە گرنگەکان کرا، لەوانە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وتیشی: لەم کۆبوونەوەیەدا دوایین ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان شاندە دانوستانکارەکانی یەکێتی و پارتیی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ کرا. سەعدی پیرە هەروەها کوتی : ئەگەری ئەوە هەیە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت، داواکارییەکانمان بۆ پۆستە سەرەکی و حوکمڕانییەکان پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. دووپاتیشی کردەوە کە حزبەکەی خوازیاری پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە زووترین کات.