دیداری سەرکۆنسوڵەکانی ئێران لە هەرێم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i440369-دیداری_سەرکۆنسوڵەکانی_ئێران_لە_هەرێم_لەگەڵ_بافڵ_تاڵەبانی
لە دیداری سەرکۆنسوڵەکانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، دوو ولایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 25, 2025 14:10 Asia/Tehran
  • دیداری سەرکۆنسوڵەکانی ئێران لە هەرێم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

لە دیداری سەرکۆنسوڵەکانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، دوو ولایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی زیاتری پیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

بە پێی ئاگادارینامەی بڵاوکراوە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە دیداری لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵیر و محەممەد مەحموودیان سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، سەبارەت بە باروودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە بیر و ڕای گۆڕیوەتەوە.

لەم کۆبوونەوەیەدا دوولایەن پێداگرییان کردووە لەسەر پێویستیی پەرەپێدرانی پێوەندییەکان و بتەوترکردنی هاوکاریی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و  کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەت پێویستیی بەستێن خۆش کردن بۆ ئاڵوێری بازرگانی و چالاکیی ئابووریی هاوبەش.