بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: 3ی 11 گەشتەکان بۆ تورکیا دەستپێدەکەنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442248-بەڕێوەبەری_فڕۆکەخانەی_نێودەوڵەتیی_سلێمانی_3ی_11_گەشتەکان_بۆ_تورکیا_دەستپێدەکەنەوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەوەکالەت دەڵێ، سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکان بۆ تورکیا دەستپێدەکەنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیانەکانی راگرتنی گەشتەکان بۆ تورکیا بە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێن.
(last modified 2025-10-15T11:28:40+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: 3ی 11 گەشتەکان بۆ تورکیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەوەکالەت دەڵێ، سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکان بۆ تورکیا دەستپێدەکەنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیانەکانی راگرتنی گەشتەکان بۆ تورکیا بە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێن.

رێباز محەممەد، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ تورکیا 3ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە. رێباز محەممەد گوتی، لە سەرەتاوە هەفتانە 5 گەشت دەبن، بەڵام دواتر گەشتەکان دەبنە رۆژانە. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکانی راگرتنی گەشتەکانی تورکیا بە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێن.

یەکەم جار تورکیا لە 3ـی نیسانی 2023 ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست.