تشرینی دووه‌م 11, 2025 13:17 Asia/Tehran
  • عەلی باپیر: هەڵبژاردن دەبێ پاک و بە بێگەرد بێ

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە نیگەرانی دەربڕین لە ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی رابردوو لە هەرێمدا پێیداگرت کە ئەم خولەی هەڵبژاردن دەبێ پاک و بەدوور لە هەرچەشنە دەستێوەردان بێ و هەرچەشنە دەستکاری کردنی ئەنجامەکانی بە مانای دەستکاری کردنی ویست و خواستی خەڵک زانی.

عەلی باپیر سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن وتیشی: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە بەدوور بێ لە دیزاین و دەستکاری. هەر کەس دەستکاریی ئەنجامەکانی بکات بە مانای ئەوەیە کە دەستکاریی ویست و خواستی خەڵکی کردووە؛ هەر ئەو شتەی وا خەڵک هیوابڕاو دەکات، هەر بەو شێوەی کە لە هەڵبژکاردنەکانی ڕابردوودا بینیمان.

سەرپەیڤ