تشرینی دووه‌م 16, 2025 19:22 Asia/Tehran
  • سەعدی ئەحمەد پیرە: پێکنەهاتنی حکومەتی هەرێم پێوەندی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە نییە

کاربەدەستێکی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پێیداگرت کە چەقبەستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ کێشە و ناکۆکیی ئاسایی نێوان یەکێی و پارتی و هیچ پێوەندییەکی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: دانوستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە، بەڵام "جیاوازیی ڕووانگەکان لە نێوان ئەو دوو حیزبە ئاساییە". ئەحمەد پیرە زیادبوونی کورسییەکانی یەکێتی نیشتمانی بە دەرئەنجامی "ڕۆڵی مێژوویی و ڕێبازی نیشتمانپەروەرانەی" حزبەکەی زانی و ڕاشیگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی پێش ئەوەی بچێتە نێو هەر هاوپەیمانییەکەوە لە بەغدا، چاوەڕێی یەکلابوونەوەی ململانێی نێوان شیعەکان دەکات. ئەحمەد پیرە داوای فشاری زیاتر لەسەر سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ چارەسەرکرانی کێشەی ناوچە کێشەلەسەرەکان و ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی داهاتی نەوت بۆ بەغدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە. ناوبراو هەروەها پەیوەندیی هاوسەنگی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی عێراقی بە میراتی مام جەلال زانی و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری یەکێتی سەبارەت بە پشتیوانیکردنی محەممەد شیاع سوودانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەسراوەتەوە بە دەرئەنجامی دانوستانی نێوان شیعەکانەوە.

سەرپەیڤ