چۆڵکرانی گوندی لاجان لەسنووری هەولێر پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی دانیشتووانی ئەو گوندە و هێرشی هێزی ئەمنیی پارتی بۆسەر ئەو گوندە
سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، گوندی لاجان هەڵکەوتوو لەسەر سنووری هەولێر کە لە ڕۆژانی رابردوودا بەرەوڕووی هێرشی بەرفراوانی هێزە ئەمنییەکانی پارتی بوو، ئەمڕۆ چۆڵکراوە.
دانیشتووانی گوندی لاجان لەسنووری هەولێر و لەنزیک مەخموور کە پاڵاوتگەیەکی کۆمپانیای لانازی هەرێمی کوردستان لەوێ هەڵکەوتووە، لە رۆژانی رابردوودا شایەتی ناڕەزایەتیی خەڵکی خۆجێی بوو و خەڵک داوایان کرد بۆ گەنجەکانیان لەو پاڵاوتگە، هەلی کار بڕەخسێ بەڵام لە دوو رۆژ لەمەوبەرەوە ژمارێکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکانی پارتی رەوانەی ئەو گوندە کران و خۆپێشاندانەکانیان سەرکوت کرد کە لە ئاکامی ئەو سەرکوتکارییانەدا، دوو کەس کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
لەکاتێکدا کە هێشتا بەرپرسانی هەرێم وەڵامێکی ڕوونیان لەبارەی ڕووداوەکانی رۆژانی ڕابردووی گوندی لاجان نەخستووەتەبەردەست، ئەمڕۆ سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، دانیشتووانی ئەو گوندە ناچار کراون ماڵ و خانووەکانیان چۆڵ بکەن.
سه‌رچاوه‌کانی هەواڵ له گوندی لاجان-ی مه‌خمور ڕایانگه‌یاند، دانیشتوانی گونده‌که ئاگادارکراونه‌ته‌وه که ماڵه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن، چونکه هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای چه‌کدا ده‌ستپێده‌که‌ن و هه‌ر ماڵێک چه‌کی تیادابێت، خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ستگیرکرده‌کرێت، ده‌شڵێن دانیشتوانی گونده‌که له ژن، منداڵ و پیاو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی گونده‌که چوونه و خێمه‌یان هه‌ڵداوه.
ڕەوتی هەڵوێستیش له‌باره‌ی چۆڵکردنی گوندی لاجان له سنوری گوێر، ڕایگه‌یاند، بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی لە بەرژەوەندی کۆمپانیای لاناز، چۆڵکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی گوندێک پێشهاتێکی مەترسیداری بێ پێشینەیە، ده‌شڵێت، "پاڵاوگەی لانازو هاوشێوەکانی لەسەر حسابی نەوتی کوردستان سەدان ملیۆن دۆلاریان کۆکردوەتەوە، ناکرێت لەسەر ویستی پاڵاوگەیەک خەڵک لە زێدی خۆی دەربەدەر بکرێت".
حەیدەر هەرکی، برای خورشید هەرکی کەسیایەتی دیاری هەرکییەکان لە قەزای خەباتیش لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشە لە هێزە ئەمنیەکان دەکەن کە گەمارۆی گوندی لاجانیان داوە و دەڵێت، "نە کشێنەوە پاڵاوگەی نەوت لە نزیک کەورگۆسک و وێستگەی کارەبا دەتەقێنینەوە".