کانونی یه‌که‌م 17, 2025 18:11 Asia/Tehran
  • حەڤدە هەزار خێزانی ئاوارە هەروا لە بیست و یەک کەمپی هەرێمی کوردستان دا ژیان دەکەن

یاریدەری وەزیری کۆچ و پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند؛ نزیک بە حەڤدە هەزار خێزان لە بیست و یەک ئوردوگای هەرێمی کوردستان دەژین.

وەزارەتی کۆچبەریی عێراق باسی لە درێژەی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ داخرانی ئوردوگای ئاوارەکان، بەڵام جەختی کرد؛ هێشتا ناکرێ کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتایی هێنانی تەواو بەو دۆسییە دیاری بکرێ. لەکاتێکدا کە پرۆسەی داخستنی ئوردوگای ئاوارەکان بەردەوامە، ئامارە فەرمییەکان ئاشکرای دەکا کە بیست و یەک ئوردوگا بەئامادەبوونی نزیک بە حەڤدە هەزار خێزانی ئاوارە هەروا لە هەرێمی کوردستاندا چالاکن.

سەرپەیڤ