وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌کرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، خشته‌ی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌که‌م واتە مانگی ١٠ـی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی بڵاوکرده‌وه کە به‌پێی ئەم خشته‌یە، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دوشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌که‌می فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی کانونی یه‌که‌می ٢٠٢٥ دابه‌شکردنی موچه کۆتایی دێت.
ئەم وه‌زاره‌تخانەیە پێیداگرت: یه‌کشه‌ممه بڕی ٩٣٤ ملیار و ٨٤٥ ملیۆن دینار وه‌ک ته‌مویلی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌که‌می فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانکی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی کوردستان له لقی هه‌ولێری بانکی ناوه‌ندی عێراق.