ژماره‌یه‌ک رێگه‌ی سه‌ره‌کی له هه‌ولێر داخران
هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئاگاداری شوفێران ده‌کرێتەوە به‌هۆی بارینی به‌فر لە ڕێگای هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبوه، بۆیە داوا له شوفێران دەکرێ ئه‌م ڕێگایه به‌کارنه‌هێنن.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بارینی به‌فر و نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بو ژێر سفر له‌هه‌ندێک شوێن و ڕێگاکە بەستوویەتی، ئه‌گه‌ری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هه‌یه، بۆیه له ئێستادا ڕێگاکه شیاوی به‌کارهێنان نیه. ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له ڕێگای شه‌قڵاوه به‌ره‌و هیران و ڕێگای لۆفه‌کانی گه‌رۆته، ڕێگای شه‌قڵاوه به‌ره‌و زینه‌تیر و بالیسان به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی بارینی به‌فر شیاوی به‌کارهێنان نین. چه‌ند رۆژێکه شه‌پۆلێکی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه و به‌پێی پێشبینیه‌کانیش تاوه‌کو سبه‌ینێ به‌فربارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.