لاهوور شێخ جەنگی سبەی دادگایی دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443899-لاهوور_شێخ_جەنگی_سبەی_دادگایی_دەکرێت
بڕیارە سبەی کاژێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لاهوور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی ئامادەبێت، سەرچاوەیەکیش لە دادگاوە دەڵێت: "دادوەر بڕیار لەسەر ماددە یاساییەکان دەدات."
(last modified 2026-01-11T10:51:05+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2026 14:20 Asia/Tehran
  • لاهوور شێخ جەنگی سبەی دادگایی دەکرێت

بڕیارە سبەی کاژێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ لاهوور شێخ جەنگی لە دادگای سلێمانی ئامادەبێت، سەرچاوەیەکیش لە دادگاوە دەڵێت: "دادوەر بڕیار لەسەر ماددە یاساییەکان دەدات."

سەبارەت بەو ماددە یاساییانەی  کە لاهوور شێخ جەنگیی پێ دادگایی دەکرێت، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون بریتین لە کوشتنی بە ئەنقەست و پیلاندانان بۆ کاری تێکدەرانە.لەبارەی ئەگەری گواستنەوەی دۆسیەکەش بۆ دادگای هەولێر یان شارێکی دیکە، سەرچاوەکەی نێو دادگای سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی: سکاڵاکە لە سلێمانی تۆمارکراوە و هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە.

دوابەددوای دەسگیرکرانی لاهور شیخ جەنگی لەو هێرشەی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ کرایە سەر هۆتێل لالەزار، دەزگای ئاسایشی هەرێم - سلێمانی دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە و گوتیان، بە فەرمانی لاهوور شێخ جەنگی بەنیازی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی بوون.