نێچیرڤان بارزانی: عاشوورا هەڵگری پەیامی سەبر، دادگەری و دیالۆگە بۆ نەهێشتنی ناکۆکی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی عاشورا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بۆنەیە بەهاکانی سەبر ، ئیمان و فیداکاریی ئیمام حسێن (ع)مان بیردەخاتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵموزۆر و بەرزڕاگرتنی حەق و ڕاستی، هەروەها پێداگرە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە دادپەروەری، لێبوردەیی و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
بارزانی لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ڕایگەیاند کە ڕووداوی عاشوورا ئێستایش هەر ئیلهامبەخشی پابەندبوون بە بنەما ئینسانی و ئەخلاقییەکانە و وەبیرمان دێنێتەوە کە وەستان بەرامبەر بە نادادپەروەری و بەرگریکردن لە حەق و ڕاستی چەندە پێویستە. سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە پەیام و وانەکانی عاشوورا، پێیشیداگرت لەسەر گرنگایەتیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی و ڕایگەیاند، پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ بەهێزکردنی هاوپشتی و فراوانکردنی کولتووری دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی یەکڕیزی و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و دابینکردنی خواستی خەڵک بۆ ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر لەو ئامانجانەن کە پێویستە لەژێر ڕۆشنایی ئەو بەهایانەدا پەیڕەو بکرێن.