دابەزینی بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٣٠ هەزار بۆ ٢٠ هەزار بەرمیل
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٣٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دابەزیوە بۆ بۆ ٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا.
عەلی نزار ڕایگەیاند: هەناردەی نەوتی عێراقیش لە ڕێگای بۆری جەیهانەوە گەیشتووەتە ٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. عەلی نزار ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکاریی بەرهەمهێنان لە نێوان عێراق و تورکیا بووەتە هۆی بەردەوامبوونی گواستنەوەی نەوت لە ڕێگای بۆری جەیهانەوە؛ هێڵی بۆرییەک کە ڕۆژانە توانای گواستنەوەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.ناوبراو وتیشی: نەوتی بەسرە پاڵپشتی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک دەکات بۆ ئەوەی بڕی گواستنەوەی نەوت لە ڕێگای جەهانەوە بۆ ٧٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد ببێت و عێراق ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی تورکیا بکات بە بێ داشکاندنی نرخ. عەلی نزار لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە ٢٣٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ ٢٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا دابەزیوە، هەروەها هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری جەیهانیشەوە گەیشتووەتە ٦٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەڕێوەبەری سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕای نرخی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە مانگی ژولایدا گەیشتە ٦٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیل، هەروەها هەناردەکردنی نەوتی کوێتیش لە ڕێگەی بۆرییەکانی عێراقەوە گونجاوە، ئەویش لەبەر ڕاگیرانی هەناردەکردنی ئەو وڵاتە لە ڕێگای گەرووی هورموزەوە.