بیسترانی دەنگی چەند تەقینەوە لە هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق
ئاب 27, 2026 16:54 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند؛ دەنگی چەند تەقینەوە لە هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق بیستراوە.
بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، دەنگی تەقینەوە لە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێری کوردستانی عێراق دوای پەلاماری خۆفڕیی بیسترا.
چەند میدیایەکیش رایانگەیاند، بنکەی تاقمۆکەی جودایی خواز و دژبەری کۆمەڵە لە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق، بەدرۆن کراوەتەئامانج و دووکەڵ و ئاوری لێ بەرز بووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش، بەڕاگەیاندنی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە هەولێر، وتی کە درۆنێک لەپشت گوندی بادلیان، لە دەورووبەری شاری سۆران، کەوتەخوارەوە.