هێرش بۆ سەر بارەگای تیرۆریستانی جیاییخواز لە باکووری عێراق
ئهیلوول 17, 2026 19:00 Asia/Tehran
بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باکووری ڕۆژاوای سلێمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
هێرشەکان بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستانی دژبەری ئێران لە ناحیەی "هەڵشۆ" سەر بە قەزای "پشدەر" بووە. هەروەها سەرچاوە عێراقییەکانیش بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە باکووری عێراق بیستراوە و ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەکی گەورە پارێزگای هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەژاندووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەی زیانەکان و ئەگەری کوژران و برینداران بوون بە هۆی ئەم هێرشانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
سەرپەیڤ