-
دەوڵەتی بەغدا لەمپەر لە سەر ڕێگای فرۆشرانی نەوتی ھەرێم دەنێتەوە
حوزهیران 20, 2022 01:11ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: عێراق لهچهند ڕێگهیهکى ناوخۆییو نێودهوڵهتى سهرقاڵى جێبهجێکردنى بڕیارهکهى دادگاى فیدڕاڵیهو ههرێم هیچ کارتێکى لهبهرامبهردا نییه.
-
دوای تۆمار کرانی 10 حاڵەتی کۆلێرا ، تەندروستیى سلێمانى باری لەناکاوی راگەیاند
حوزهیران 19, 2022 13:06بەڕێوەبەرى تەندروستیى سلێمانى لەسەر داوای وەزارەتى تەندروستى عێراق باری لەناکاویان راگەیاندوەو کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠ حاڵەتى تووشبون لە سلێمانی بە کۆلێرا تۆمار کراون.
-
مەسعود بارزانی: ئهگهر بهغدا جدى بێتو ئیرادهو مهیلى ڕێککهوتنى ههبێت بهگوێرهى دهستور ئێمه ئامادهین
حوزهیران 19, 2022 02:21سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت: ئێستا عێراق لهقهیرانێکى گهورهو قوڵدایه، ئهوهى بهئێمه بکرێت ههوڵى چارهسهرى کێشهکانى عێراق دهدهین.
-
دانانی سیستمی موشهکیی ئهمریکا له باکووری عێراق
حوزهیران 18, 2022 13:00دوای ئەوەی سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە سیستەمێکی مووشەکیی لە بنکەی ئەمریکا لە باکووری عێراق چالاک کراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد هێزەکانی واشنتۆن بنکەیەکی نوێی بەرگری مووشەکییان لە بنکەکە داناوە.
-
لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوو دەروازەی سنووریی دیکە دەکرێنەوە
حوزهیران 18, 2022 09:53دوێنێ شاندێکی حکوومهتی ههرێم، به مهبهستی کۆبوونهوه لهگهڵ بهرپرسانی تورکیا لە ئهنقهرە سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد، کردنەوەی دوو دەروازەی نوێی سنووری یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان بووە.
-
بۆ دانوستان لە گەڵ لایەنەکانی دیکە بە تایبەت چێوارچێوەی ھەماھەنگیی ، پارتی لیژنەیەکی پێکھێنا
حوزهیران 18, 2022 06:03بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی نوێی جیاواز لە شاندەکانی ڕابردووی بۆ دانوستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێناوە.
-
تەقە و دەسڕێژی تورکیا لە سنوری ئامێدی دو برینداری لێکەوتەوە
حوزهیران 18, 2022 02:52ئێوارەی دوێنی ھەینی هێزەکانی تورکیا ناوەندی گوندی کیستەیان لە سنوری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی گوللەباران کرد و لە ئەنجامدا دو ژن برینداربوون، بەمەبەستی چارەسەرکردنیشیان هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی کانی ماسێ کراون.
-
کوژرانی سێ کەس لە ھێرشی درونەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای سلێمانی
حوزهیران 17, 2022 17:11لە ھێرشی درونەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان ترۆمبیلێک کرایە ئامنج و لە ئەنجام دا سێ کەس کوژران.
-
تورکیا بە نیازی داگیرکردنی کەرکوکە
حوزهیران 16, 2022 07:57پەرلەمانتارێکی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تورکیا دوای سنووربەزاندنەکانی لە ھەرێمی کوردستان، ئامانجەکەی دیکەشی پێ و شوێن دەگرێ کە ھەمان داگیرکردنی کەرکوکە.
-
تورکیا ھێرشی کردە سەر شنگال و کوژراو و بریندارههیه
حوزهیران 15, 2022 13:12فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی بینای بەڕێوەبەرایەتیی “خۆسەر”یان لە ناحیەی سنونێ کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامەکانیان کوژراو و برینداربوون.