وەرزی چنینەوەی چای ترش لە مەزراکانی شاری کارون دەسپێبوو . چاندنی ئەم روەکە دەرمانیە سەرەتای مانگی گوڵان دەسپێدەبێت ، لە مانگی رەزبەریشەوە دەست دەکات بە گوڵ دەرھێنان و کاتی چنینەوەی گەڵاکانی ئاخر و ئۆخری مانگی گەڵاڕێزانە کە بە دەست دەکرێت . ئەم رووەکە لە کەش و ھەوای گەرم و وشک دەڕوێ .