مزگەوتی ئەیاسوفیە _ ئەستەمۆڵ
کانونی یهکهم 02, 2021 10:13 Asia/Tehran
مزگەوتی «ئەیاسوفیە»کە لە ناوچەی «سوڵتان ئەحمەد»ی ئەستەمۆڵ دایە، ١٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش وەکو کلیسای گەورەی ئەمپراتۆریەتی بیزانس دروست کراو کلیسای «حاجیا سوفیا»ی ناو بوو. ٩٠٠ ساڵ دوای ئەوە، پاش داگیر کرانی ئەستەمۆڵ لە لایەن ھێزەکانی عوسمانییەوە بە فەرمانی پاشای عوسمانی کرایە مزگەوت. بە ھاتنە سەرکاری «ئاتاتۆرک» لە تورکیا مزگەوتی «ئەیاسوفیە» بوو بە مۆزەخانەی «ئەیا سوفیە».
بینا جوانەکەی «ئەیاسوفیە» «کلیسای حاجیا سوفیا» لەو ئاسەوارە ھەرە بەنرخانەی سەردەمی بیزانس دێتە ئەژمار. ئەم بینا مێژووییە بە تەمەنێکی ١٥٠٠ ساڵەوە بەشێک لە کەلەپووری جیھانیی یۆنێسکۆ دێتە ئەژمار کە لە شەڕە یەک لە دوای یەکەکان و بوومەلەرزەگەلی بەردەوام بە درێژایی مێژوو دەرباز بووە. ئەم بینایە ئەمڕۆکە وەک بینایەکی سەیروسەمەرەو تایبەتی لە ڕووی ئەندازە، نژیارڤانی و جوانییەوە دەناسرێت.