گەردەنەی حیران سەرزەوینی ھەنگەکان
کانونی دوھەم 16, 2022 09:33 Asia/Tehran
لە شارستانی سەرسنووریی بەندەری ئاستارا لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای گێڵان لە ساڵێکدا ٨٠٠ تۆن ھەنگوین کە لە ئاستی وڵاتیش دا بە ناوبانگە، لە نزیکەی ٣٥ ھەزار کەنوو بە شێوەیەکی ناوازە بەرھەم دێت. بەرزاییەکانی گەردەنەی شاخاویی حیران، گوندەکانی «خانەھای ئاسیاب»، «سیج»، «ئاق مەسجید»و بەشی «لوندویل» لەو ناوچە سەرەکیانەی بەخێوکردنی ھەنگن لە لایەن ھەنگدارانی ئەم شارستانە سەرسنوورییەی کە لە قەراخی دەریای خەزەردا ھەڵکەوتووە.