پێشوازییەکی گەرم و گوڕ لە سەرۆک کۆماری وڵاتی پێشەنگی خۆڕاگری + ڤیدیۆ
پێشوازیی گەرم و گوڕی جەماوەری سووریا لە تەنیشتی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ڕوقەییە(س) لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی.

جەماوەری سووریا لە کاتی سەردانی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ڕوقەییە(س) بە گەرمی و سەڵاوات ناردن پێشوازییان لێ کرد.

دەرکەوتنی ئاڵاکانی ھەردووک وڵاتی پێشەنگی تەوەرەی خۆڕاگری لە کاتی پێشوازی کردن لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی.

کۆڵان تەنگەو دڵی جەماوەری پێشوازی کەر بەرفراوان.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە بەردەم گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ڕوقەییە(س) دەوەستێت و زیارەتی دەکات.

ئەمە یەکێک لەو گڵکۆیانەیە کە ھەزاران خەباتکاری بڕوادار لە وڵاتانی جۆربەجۆری ئیسلامییەوە، لەوانە ئێران، بەناوی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان بۆ پاراستنی ڕوویان لە وڵاتی سووریا کردو خوێنی پاکیان گوڵەجاڕەکانی ئەم سەرزەوینەیان ئاودێری کرد.
گرتەیەک لە کاتی پێشوازی کردنی بەشێک لە جەماوەری سووریا لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کاتی سەردانی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ڕوقەییە(س).