کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "باهۆزی ئەقسا و وشیاریی ویژدانی مرۆیی"
کانونی دوھەم 15, 2024 11:00 Asia/Tehran
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "باهۆزی ئەقسا و وشیاریی ویژدانی مرۆیی"ـدا کە یەکشەممە لە تاران دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە گرینگترین پرسی ئەمڕۆی ئوممەتی ئیسلامی پرسی فەلەستینە و پێیشیداگرت: ئیمام خومەینی (ر.ە) دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمووی کە فەلەستین یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامە و ڕزگارکردنی قودسی پیرۆز لە جیهانی ئیسلامدا یەکەم ئەولەوییەتە و ئەم کۆبوونەوەیەش بۆ لێکدانەوەی گرینگترینی پرسی جیهانی ئیسلام واتە فەلەستین پێکهاتووە.