شوبات 22, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پزشکیان: جیهان یەکلایەنە خوازی قبوڵ ناکات

مەسعوود پزشکیان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پێشانگای ئۆراسیا وتی: ئیتر قبوڵکراو نییە کە وڵاتێک بڕیار بۆ جیهان بدات و یەکێتیی ئۆراسیاش هێڵێکی پووچەڵبوونەوەی لە سەر یەکلایەنە خوازی کێشاوە.

2-

حەسەن نەسروڵڵا ئاڵقەی یەکڕیزی لوبنانییەکان بوو

 حسێن ئەلحاج حەسەن، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی: حەسەن نەسروڵڵا ئاڵقەی یەکڕیزی بوو بۆ لوبنانییەکان و لایەنگری بەردەوامی خۆڕاگری بوو.

3-

حکومەتی لوبنان دەبێت پرسی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران چارەسەر بکات

دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای ماهان ئێر بۆ بەیروت، عەلی دەعموش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی  کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەرکی حکومەتی لوبنانە کە ئەم کێشە چارە سەر بکات

 4-  

ئیدانەکردنی سەردانی نەتانیاهۆبۆکەمپی تولکەرم

حەماس ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشانەی  لاوازی سیاسی و سەربازیی نەتانیاهۆ بووە.

5-

دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی عەلی حەمە ساڵح 

عەلی حەمە ساڵح  سەرۆکی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگەیاند، دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە، ئەوەش لەبەر سکاڵاکەی سەبارەت بە گواستنەوەی کامێرای  کونتڕوڵی خێرایی بۆ کۆمپانیایەکی تاکەیی بووە

6-

داوای ناردنی ژمارە هەژماری بانکی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا

تەیف سامی، وەزیری ئابوری و دارایی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە زووترین کات ژمارەی هەژماری بانکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا بکات