ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/22/ ڕێبەری شۆڕش : چارەسەری کێشەکان پابەندبوونە بە بنەماکانی شۆڕش
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
ڕێبەری شۆڕش : چارەسەری کێشەکان پابەندبوونە بە بنەماکانی شۆڕش
ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیر، جێگران، و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی ئیتلاعات، جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی وەزارەتی ئیتلاعات هاوکاری حکومەتەکانە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تاکەڕێگای چارەسەری کێشەکان پابەندبوون بە بنەماکانی شۆڕشە
2-
ڕادەستکردنی 6 گیراوی زایۆنی بە خاچی سوور
لە چوارچێوەی خولی حەوتەمی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ڕژێمی زایونی حەماس شەش گیراوی دیکەی زایونی ڕادەستی نوێنەرانی لێژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە کەرتی غەززە کرد.
3-
داگیرکەران ڕێگای ڕێککەوتن تێکدەدەن
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە حەماس پابەند بووە بە بەڵێنەکانیەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگای ئەو ڕێککەوتنە کارشکێنی دەکات ، بۆوێنە هێشتا لیستی ئەو دیلانەی فەلەستینی کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن ڕادەست نەکردووە
4-
بەڕێکرانی تەرمی شەهید نەسروڵڵا پەیامێکە بۆ ڕژێمی زایونی
هیشام سالم، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی سابیرینی فەلەستین، وتی: ڕە و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا پەیامێک بۆ ئەمریکا و دوژمنی زایۆنی دەنێرێت کە هێشتا خۆڕاگری بەهێزە
5-
ڕەخنەی ئیتالیا لە بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی لە حاند یاسا شکێنی تورکیا
دۆمێنیکۆ گالۆ، دادوەری ئیتاڵیا ڕەخنەی لە بێدەنگی حکومەتەکان گرت سەبارەت بە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا و عێراق و وتی: ئەردۆغان بەرپرسیارە لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان لەووڵاتانە
6-
کورتولموش پەیامی ئۆجەلانی بە گرینگ هەڵسەنگاند
نوعمان کورتولوموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیادوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی، لە بەیاننامەیەکدا پەیامەکەی ئۆجەلانی بە گرنگ هەڵسەنگاند.