ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/23/ بەڕێکردنی بەشکۆی شەهیدانی خۆڕاگری
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بەڕێکردنی بەشکۆی شەهیدانی خۆڕاگری
خەڵکی لوبنان و ناوچەکانی دیکەی جیهان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمەوە خۆیان ئامادە کردووە بۆ بەڕێکردنی تەرمی "سەید حەسەن نەسروڵا" و "سەید هاشم سەفییەدین"، سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵای لوبنان.
2
نیشتنەوەی زیاتر لە ٥٠ فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی بەیرووت
ژێدەرە لوبنانییەکان رایانگەیاندووە کە لە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەوە زیاتر لە ٥٠ فڕۆکەی هەڵگری بەشداربووانی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریریی نیشتوونەتەوە.
3
وەزیری دەرەوە و سەرۆکی مەجلیسی ئێران وەڕێکەوتن بۆ بەیرووت
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوە و قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە یاوەریی شاندێک وەڕێکەوتن بەرەو بەیرووت بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی "سەید حەسەن نەسروڵا" و "سەید هاشم سەفییەدین".
4
فەرمانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە ڕاگرتنی پرۆسەی ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان
سەرباری ئازادکرانی ٦ دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی لە ڕۆژی شەممەدا، ئەم ڕژێمە بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆ پاش دوو کۆبوونەوەی ئاسایشی، فەرمانی هەڵپەساردنی پرۆژەی ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکانی دەرکردووە.
5
تورکیا پێشدەگری بە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق
"حەسەن محەممەدعەلی" کاربەدەستێکی مەسەدە جەختی کرد کە تورکیا کاربەدەستانی دیمەشقی خستۆتە بن گوشارەوە بۆ ئەوەی ئەبوومحەممەد جۆلانی و هەسەدە نەگەنە تەبایی.
6
ئەنجامی کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی ڕاگەیەندرا
پارتی و یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، هەردوو وەفدی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لە پێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی هەرێم.