شوبات 24, 2025 08:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

بەقایی: پێشێلکرانی سەروەریی لوبنان، چەشنێک ترۆریزمە

"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: هەوڵی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆ بەزاندنی سەروەریی خاکی لوبنان، چەشنێک لە ترۆریزمە.

2-

رۆژێکی پڕشکۆ لە لوبنان

میدیا جۆربەجۆرەکانی جیهان دوێنێ یەکشەممە بە ڕووماڵکردنی هەواڵی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدان، سەیید حەسەن نەسروڵڵا و سەیید هاشم سەفیەدین، ئەو رۆژەیان وەک ڕۆژی پڕشکۆی مێژووی لوبنان ناوبرد.

3-

پەلامارەکانی سوپای ترۆر بۆسەر باشور و رۆژهەڵاتی لوبنان

فرۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی دوێنێ جارێکی دیکە گردووپەڕی شاری "بودای" لە ڕۆژاوای بەعلبەک، ناوچەی باریسا لە هێرمل بارنس و رۆژاوای بەقاع لە ناوچەی سوریان بۆردومان کرد.

4-

ئەسپەردەکرانی هێمایی سەیید حەسەن نەسروڵڵا لە کەرکووک

خەڵکی کەرکووک بریتی لە؛ تورکمان، عەرەب، کورد و مەسیحی ڕێوڕەسمی سەمبولی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسروڵڵا و سەیید سەفیەدینیان بەڕێوە برد. 

5-

وشدارییدانی دووبارە لەمەڕ قاچاخی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق

"عەلا حەیدەری" ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە رۆژانە ١٨٠هەزار بەرمیل نەوتی قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی تورکیا دەکرێ، وتی: ئەو بابەتە، کاریگەریی نەرێنی دەبێ لەسەر بازاڕی جیهانیی و بودجەی عێراق.

6-

وشداریی عێراق بە سوریا لەمەڕ هەڕەشە ئاسایشییەکان

"حەمید ئەششەتری" سەرۆکی ڕێکخراوی هەوڵگریی نیشتمانیی عێراق لەبارەی بوونی داعش لە بیاوانەکانی حومس و دەمشق و هەروەها بوونی دوو هەزار ترۆریستی عێراقی لە گرتووخانەکانی حەسەکە، وشداریی دا بە دەمشق.