شوبات 24, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

قوتابخانەی خۆڕاگریی سەرباری داگیرکەریی، هەروا زیندوویە

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدان سەیید حەسەن نەسروڵڵاو سەیید هاشم سەفیەدین، وتی: هەتا داگیرکەریی و دەسدرێژکاریی بمێنێ، قوتابخانەی خۆڕاگریی زیندوو و چالاکە.

2-

هەتا دیلە فەلەستینیەکان ئازادنەکرێن، دانوستان دەوەستێ

"باسم نەعیم" یەک لە ڕێبەرانی حەماس وتی: تاکاتێک کە دیلە فەلەستینیەکان ئازاد نەکرێن، دانوستان لەگەڵ رژیمی زایۆنی، رادەگیردرێ.

3-

قەدەغەی هاتووچۆ لە قەباتیەی لێواری رۆژاوا

سوپای رژیمی زایۆنی لە شاری قەباتیە لە باشوری جەنین هەڵکەوتوو لە باکوری لێواری رۆژاوا، بۆماوەی٤٨کاتژمێر، یاسای قەدەغەی هاتووچۆی دانا.

4-

حەماس: ئازادنەکرانی دیلە فەلەستینەکان، گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە

"سامی ئەبوو زوهری" یەک لە ڕێبەرانی حەماس رایگەیاند: کردەی رژیمی زایۆنی لەمەڕ ئازادنەکردنی دیلە فەلەستینیەکان، گۆڕانکارییەکی مەترسیدارەو ئێمە، ڕێگە نادەین ئەوە ڕوو بدات.

5-

دواکەوتنی ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەکان، پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەیە

"یاییر گولان" سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی رژیمی زایۆنی، دواکەوتنی ڕادەست کرانی دیلە فەلەستینیەکانی بە پێشێلکەری ئاشکرای ڕێککەوتننامە زانی و وتی: ئەگەر نەتانیاهوو، ڕێککەتننامەی ئاگربەس، هەرەس پێ بێنێ، دەرگاکانی جەهەننەم لەڕووی خۆی دەکاتەوە.

6-

ئامادەبوونی سوپای ترۆر لە ناوچەی نێوانبڕی سوریا

"یەسرائیل کاتس" وەزیری شەڕی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو رژیمە لە جەبەل ئەشێخ و ناوچەی نێوانبڕی سوریا، ناکشێنەوە.

7-

نەمانی هێماگەلی لایەنگری زایۆنییەکان لە بازاڕی تورکیا

جموجۆڵی بەرفراوانی جەماوەری بۆ بایکۆتی کاڵاو بەرهەمەکانی کۆمپانیاگەلی لایەنگری رژیمی زایۆنی بووبەهۆ هەتا ئەو کاڵایانە، پاش زەرەر و زیانی قورس لە بازاڕی تورکیا، ببرێنەدەر.

8-

پێشاندرانی هێزمەندیی ئەرتەش لە دووەم رۆژی مەشقی زولفەقار

دووەم رۆژی مەشقی هاوبەشی زولفەقاری١٤٠٣ی ئەرتەش دوێنێ بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی"بەرگریی لە کەنارئاو" و "هێرشی ئاویی ویشکانی" لەلایەن جەنگاوەرانی هێزی دەریایی لە ناوچەی "سێیەمی دەریایی کونارەک" بەڕێوە چوو.