ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/24/ سپا: ئەسپەردەکرانی شەهیدانی خۆڕاگریی سەلماندی حیزبوڵڵا زیندوویە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
سپا: ئەسپەردەکرانی شەهیدانی خۆڕاگریی سەلماندی حیزبوڵڵا زیندوویە
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەسپەردەکرانی پڕشکۆ و حەماسەئاسای شەهیدان "نەسروڵڵا" و "سەفیەدین" پێشانی دا کە "حیزبوڵڵا زیندوویە" و خۆڕاگریی ریشەی لەنێو نەتەوە ئازادیخوازەکانی جیهاندایە.
2
داکۆکیی ئەمریکا لە پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە
سەرباری پێبەندبوونی حەماس بە چوارچێوەی ڕێککەوتن و لێبڕاویی ئەو بزووتنەوە لە بەردەوامیی ئاگربڕ، کۆشکی سپی داکۆکی کرد لە بڕیاری نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بۆ دواخستنی ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەکان.
3
ئامادەبوونی سوپای ترۆر لە ناوچەی نێوانبڕی سوریا
"یەسرائیل کاتس" وەزیری شەڕی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو رژیمە لە جەبەل ئەشێخ و ناوچەی نێوانبڕی سوریا، ناکشێنەوە.
4
عەراقچی گەیشتە ژنێڤ
سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهیدانی خۆراگریی لە لوبنان، بۆ بەشداربوون لە پەنجاو هەشتەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە شەشی ڕەشەمەی ١٤٠٣ گەیشتە ژنێڤ.
5
گردبوونەوەی بنەماڵەی قوربانیانی تاقمۆکەی ترۆریستیی پەژاک
بنەماڵەی قوربانیانی تاقمۆکەی ترۆریستیی پەژاک ئەمڕۆ لە بەردەم باڵوێزخانەی ئاڵمان لە تاران گردبوونەوەو داوایان لەو وڵاتە کرد خۆببوێرێ لە داڵدەدان و داکۆکی کردن لەو گرووپە ترۆریستیانە.
6
هەڵبژێردرانەوەی ئەردۆغان وەک سەرۆکی پارتی دادوگەشە
"ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" لە هەشتەمین کۆنگرەی پارتی دادوگەشەی تورکیا لە ئانکارا بە دەسخستنی سەرجەم ١٥٤٧دەنگ، سەرلەنوێ وەک سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرا.