شوبات 25, 2025 08:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

چەکی خۆڕاگریی ، دانوستانی لەسەر ناکرێت

حازم قاسم گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە حەماس قەت لەسەر چەکی خۆڕاگریی دانوستان ناکات وپابەندە بە چەکی خۆڕاگرییەوە

٢

وتووێژی نیشتمانیی لە سووریا بەبێ بەشداری کورد ، ئەنجامی نابێ

"ئەنەکەسە" وێڕای ڕەخنەی توند لە لێژنەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سووریا ڕایگەیاند بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی لەو چەشنە  بەبێ بەشداری لایەن وسەرجەم پێکهاتەکانی سووریا بە تایبەت کوردەکان ، هیچ ئەنجامێکی نابێت و ئەو کۆنفرانسەش ناتوانێ ئامانجەکانی خۆی وەدی بێنێت

٣

هەڵسوکەوتی دووفاقی بەرامبەر بە مافی مرۆڤ مایەی شەرمەزارییە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤ وێڕای ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی دوفاقیی لایەنی ڕۆژئاوایی لە پەیوەندی لەگەڵ مافی مرۆڤدا،  بنپێکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە فەلەستینی داگیرکراوی ، بە مایەی شەرمەزاری بۆ کۆمەڵگەی جیهانیی ، زانی

٤

هەڵوێستە دژ بەیەکەکان لەبارەی هەناردەکرانەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا کە عێراق باسی نزیک بوونەوەی وادەی هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات ،  وەزارەتی وزەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هیچ بڕیارێکی لەمبارەوە نەداوە

٥

بڕیارنامەی کۆتایی شەڕی ئۆکراین پەسەند کرا

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی پێشنیازکراوی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینی پەسەند کرد

٦

گیرانی دوو گومانلێکراو لە تەقینەوەکەی کۆنسوڵی گشتی ڕووسیا لەمارسێی

کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئاڕ ئێم سی" ڕاپۆرتی دا کە دوو پیاوی چل و هەشت ساڵان و پەنجا و نۆ ساڵان لەدوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لایەنگرانی ئۆکڕاین لە ناوچەی بەندەری مارسێی فەڕەنسا گیراون ، یەکێک لەوگیراوانە تۆمەتبارە بە هاویشتنی تەقەمەنیی بۆ کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیا