ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/25/ بنپێکرانەوەی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوه
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
بنپێکرانەوەی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوه
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنیی ، خۆرهەڵاتی کەمپی بریج لە سەنتەری کەرتی غەززەی بۆمباران کرد
٢
قەیران لە غەزە
سەعید سەلاح بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خێرخوازیی " ئەسدیقائولمەریز" ڕایگەیاند سێ کۆرپە کە تەمەنیان نەدەگەیشتە سێ ڕۆژ و کێشیشیان کەمتر لە دوو کیلۆ بوو، بە هۆی سەرمای ناسراو بە "کۆڵدئینجوری" گیانیان لە دەست دا
٣
ناڕەزایەتی سوورییەکان لە لێدوانی ناتانیاهۆ
خەڵکی سووریا و بەتایبەت دانیشتوانی پێتەختی ئەووڵاتە لە کاردانەوە بە لێدوانیبنیامین ناتانیاهۆی سەروک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی کە خوازیاری جێگیرنەبوونی هێزی چەکداری تازە لە خوارووی دیمەشق بوو ، خۆپیشاندانیان کرد
٤
هێزی ئەمنیی بڵاوەی بە خۆپیشاندانی مامۆستایان کرد
دوێنێ شەو هێزێکیئەمنی لەسەر ڕێگەی عەربەت سلێمانی هەڵیکوتایە سەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و بڵاوەی بەخۆپیشاندانەکە کرد و خێمەی مامۆستایانی ناڕازیی ، لابرد
٥
زەخت و گوشارەکان بە دژی ئێران ناقانوونییە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی خۆی لە بواری وزە ئاشتیانەی ئەتۆمیی ، گرتنەبەری سیاسەتی زەخت و گوشار بە دژی ئێرانی بە ناقانوونی و ناڕەوا پێناسە کرد
٦
سەرۆکی فەڕانسا : ئێران نابێ چەکی ئەتۆمی هەبێت
ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا دوێنێ شەو لە چاوپێکەوتنی هاوشانە ئەمریکییەکەیدا تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەوەی کە نابێ ڕێگە بدرێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت
٧
ئەوڕوپییەکان خوازیاری بەردەوامبوونی شەڕی ئۆکراینن
نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئەوڕوپا تەنیا ئەکتەری نێودەوڵەتییەکە دژی ئاشتییە و خوازیاری درێژەی شەڕ لە ئۆکراینە