شوبات 25, 2025 13:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

قەیرانی ئازادکردنی گیراوە فەڵەستینییەکان

کەناڵی دوازدەی تەلەڤیزیۆنی ڕژێمی زایۆنیی دوێنێ شەو ڕایگەیاند ڕایەدارانی ڕژێمی زایۆنیی خەریکی تاووتوێکردنی پێشنیازی تازە لە مەڕ ڕێککەوتنی دیل بە دیل لەگەڵ فەلەستینییەکانن کە لە بری دوو زایۆنیست دووسەد گیراوی فەلەستینی ئازاد بکەن

2

ئەبوو محەممەد جەولانی: ئاشتی ناوخۆیی واجیبە

ئەبوو محەممەد جەولانی سەرۆکی کاتیی سووریا لە کۆنفرانسی "دیالۆگی نیشتمانی سووریا" وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە چەک تەنیا دەبێ لەدەستی حکومەت دابێ، ڕایگەیاند ئاشتی ناوخۆیی واجیبە

3

15%ی بودجەی عێراق، پشکی هەرێمە

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامی سەرژمێری گشتیی ،  پشکی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی عێراق بۆ سەتی پازدە بەرزکرایەوە

4

سیستەمی "مونیر" خرایە گەڕ

 لە درێژەی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقاری 1403 دا ، سیستەمی  ناسکەری "مونیر" هاوتەریب لەگەڵ سیستەمی موشەکیی "مەجید" توانیان فڕۆکە هێرشبەرەکان ، بدۆزنەوە و بیانخەنە خوارەوە

5

دیداری هاکان فیدان و سێرگێئی لاوڕۆڤ

دوێنێ شەوێ سێرگێئی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە سەردانێک گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ هاوتا تورکەکەی کۆبۆوە و  تاووتوێی پرسە ناوچەیی و  نێودەوڵەتییەکانیان کرد

6

ڕووسیا نابێتەوە ئەندامی گڕووپی 7

سەرباری نیازی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی ڕووسیا ، وەزیری دارایی ئەڵمانیا گوتی مۆسکۆ بۆی نییه ببێتەوە بە ئەندامی گڕووپی 7 وڵاتە مەزنە ئابوورییەکەی جیهان

7

سنووری کێلێ کرایەوە

دوای سێ ڕۆژ لە داخرانی سنووری کێلێ بە هۆی بەفربارینەوە، ئێستا هاتووچۆ لەو سنوورەی سەردەشت کراوەتەوە و جموجۆڵ و بارزگانیی ، لەسنووری حاجی ئۆمەرانیش ئاسایی و بەردەوامە