شوبات 26, 2025 08:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

ئێران و ڕووسیا جەخت لەسەر گرینگی درێژەدان بە ڕەوتی بنیاتنەری ناوچەیی دەکەنەوە

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و سێرگئی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دوێنێ لە دیدارەکەیاندا، جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە پڕۆسەی پەیوەندییە بنیاتنەرە ناوچەییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا و پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان کرد.

2-

حکومەتی لوبنان قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران هەڵوەشێنێتەوە

 محەممەد ڕەعد، سەرۆکی فراکسیۆنی  وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی ئێران بۆ لوبنان دەربڕی و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و بەیروت کرد.

3-

ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان قەبوڵکراوە نییە

. لە بەرامبەر پلانی مشتومڕی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە غەززە، سیگرید کاگ، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ غەززە وتی: گواستنەوەی زۆرەملێی فەلەستینییەکان جێگەی قبوڵکردن نییە.

4-

ڕەخنەکان لەسەر کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا 

 لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا 35 پارت و گروپی سیاسی و کۆمەڵایەتی سوریا ڕەخنەیان لە مۆدێلی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا گرت و ڕایانگەیاند کە کۆنفرانسێک کە تیایدا نوێنەرایەتی سەرجەم گروپە سوریاییەکاننەبێت، بێ ئەنجامە و دەرئەنجامەکەی بێ مانایە.

5-

مەشقی هاوبەشی زولفیقار ١٤٠٣ کۆتایی هات

مەشقی هاوبەشی زۆڵفەقار ١٤٠٣ی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نمایشی هێزی دەریایی ئەرتەش کۆتایی هات، کە بریتی بوون لە وێرانکەری جۆراوجۆر، کەشتییە مووشەکییەکان و ژێردەریاییەکانی چینی فاتح و غەدیر.