شوبات 26, 2025 13:05 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

شەرمەزارکردنی بایکوتە نوێیەکانی سەر ئێران

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی  حکومەتی ئەمریکای کرد بۆ سزادانی چەندین کەشتی و کەسایەتیی بە بیانووی بەشداریی لە فرۆشتنی نەوتی خاوی ئێران.

2-

ئامانجی ڕژێمی زایۆنی کاولکردنی غەزەیە

 ڕیاز مەنسوور، نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی بەرپرسیارە لە وێرانکاریی بە ئەنقەست لە کەرتی غەززە و ئامانجیشی گۆڕینی غەززەیە بۆ ناوچەیەک کە شوێنی نیشتەجێبوون نەبێت

3-

شەهیدێک و٣١ بریندارلە کەناری ڕۆژئاوا

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان خەباتکارانی  فەلەستینی و هێزە داگیرکەرەکان لە کەرتی ڕۆژئاواو  شەهید بوونی کەسێک وبریندار بوونی ٣١ کەسیان کرد بریندار بوون.

4-

کێشەی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان

سەباح سۆبحی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ گەرەنتییەک بۆ دانی  ئەو بڕە 16 دۆلارە نییە کە وەک تێچووی هەناردەکردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

5-

دژایەتی دادوەری فیدراڵ لەگەڵ کردەوەکانی ترەمپ  

دادوەرێکی فیدراڵی لە شاری سیاتڵ ڕێگری لە هەوڵی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی سیستەمی وەرگرتنی پەنابەرانی وڵاتەکەی کرد.

6-

سورییەکان لێدوانەکانی نەتانیاهۆ ئیدانە دەکەن

دوابەدوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی زایونی کە ڕایگەیاند کە سوپای تیرۆر لە باشووری سوریا ناکشێتەوە، سورییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئیدانەی ئەو لێدوانانەیان کرد و داوایان لە حکومەتی دیمەشق کرد هەڵوێستێکی ڕوون لەسەر ئەو بابەتە هەبێت.