ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/26/ گیراوانی زایۆنی لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕ ئازاد دەکرێن
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
گیراوانی زایۆنی لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕ ئازاد دەکرێن
عەبدولەتیف قانوع وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە کۆتایی هاتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی دوژمن و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە گەرەنتی ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی دەکات
2-
ئیدانەی درێژەی جەنایەتی زایۆنیستی لە غەزە
حەماس گیانلەدەسدانی شەش کۆرپە لە غەززە بەهۆی سەرمالێدانی توند بە هۆی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوئەو کەرتەزانی
3-
بڕینی بودجەی ئەمریکا بۆڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
ڕیک پیپرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین ڕایگەیاند، بڕینی بودجەی ئەمریکا بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەبێتە هۆی لەناو چوونی ٤٦ ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکان کە بۆ غەززە تەرخانکراوە
4-
بۆردمانی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی زایونی چوار جار بنکەی لەشکەری یەکەمی سوپای سوریایان لە باشووری دیمەشق و پارێزگای دەرعا بۆردومان کرد
5-
ئەنساروڵڵا بە چەک و ئیمان ئاشتی بەدەست دەهێنێت
محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە بە ترەمپ ڕادەگەیەنین کە بە هێزی چەک و ئیمان ئاشتی بە دەس دێنین و لە ئێوە ناترسین.
6-
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دەستپێکردنی هەناردەکردنی ڕۆژانەی 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند.