شوبات 27, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پزشکیان: بە هێزەوە قەیرانەکان تێدەپەڕێنین

مەسعوود پزشکیان ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پێنجەمین کۆبوونەوەی نیشتمانیی دادگای ژمێریاریدا وتی: بێ گومان بە هێز و ئیرادەوە ئەو قەیرانانە تێدەپەڕێنین کە دوژمن بۆی دروستکردووین

2-

ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێشنیاری لکاندنی زەوییە فەلەستینییەکان

ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ڕەخنەی لە پێشنیارەکانی "لکاندنی" زەوییە فەلەستینییەکان و "گواستنەوەی زۆرەملێ"ی فەلەستینییەکان گرت.

3-

هەڕەشە لە کاربەدەستێکی نەتەوە یەکگرتووەکان 

فرانچسکا ئەلبانیز، ڕێپورتێری تایبەتی مافی مڕۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری  فەلەستین ئاشکرایکرد، بەهۆی هەڵوێستەکانی دژی شەڕی غەززە و لێدوانەکانی دژی سوپای تیرۆر هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە.

4-

خۆپیشاندانی دژ بە ناتانیاهۆ لە ناوچە داگیرکراوەکان

بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی، جارێکی دیکە  لە خۆپیشاندانێکی  بەربڵاودا دواکەوتنی دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووهەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی و دیلە فەلەستینیەکان شەرمەزار کرد.

5-

جەختی نەچیرڤان بارزانی و هادی عامری لەسەر پاراستنی سەقامگیریی عێراق 

لە دیدارێکی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هادی عامری، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق، هەردوولا جەختیان لە پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و پتەوکردنی سەقامگیریی عێراق کردەوە.

6-

کوژرانی 12 کەس لە ئەلشەدادی سوریا 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، لە پەلامارە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بیابانەکانی دەوروبەری شاری شەدادی باشووری حەسەکە، ١٢ کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی هەسەدە بوون.

7-

زەوی و ئاسمان و دەریا لەسەر دوژمنان دادەخەین

 سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران  بە وتنی ئەوەی کە دوژمنان بەدوای زاڵبوون بەسەر وڵاتانی دیکەدان  ڕایگەیاند: منداڵانی ئەم خاکە؛ دەریا و وشکانی و ئاسمان لەدژی دوژمنان دادەخەن ودوژمن  تەسلیمی ئیرادەی گەلی ئێران دەکەن 

سەرپەیڤ