شوبات 27, 2025 08:36 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

جەختی بارزانی و خەتیبزادە لەسەرپەیوەندییەکانی تاران و هەولێر 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممەدا لە هەولێر، جەختیان لە گرنگی بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر کردەوە، و  ئەو بابەتەیان بە سوودی  بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان زانی.

2-

بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدان لە غەززە

سەلامە مەعروف، وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند: لە تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە، ٦١ هەزار و ٧٠٩ فەلەستینی شەهید بوون و تا ئێستاش ١٤ هەزار و ٢٢٢ کەس لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

3-

ئازادیی یەکەم گروپی دیلە فەلەستینیەکان لە زیندانی عوفەر

   شەوی ڕابردوو یەکەم کاروانی هەڵگری  دیلە فەلەستینیەکان لە زیندانی ئۆفەری ڕژێمی زایونی ئازاد کرا و بۆ شاری بیتونیا لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوا گواسترایەوە.

4-

وشداریی ئانڕوا سەبارەت بە دۆخی  کەناری ڕۆژئاوا

فیلیپ لازارینی ، بەڕێوەبەری  ڕێکخراوی فریاگوزاری  بۆ پەنابەرانی فەلەستین   بە ئاماژەدان بە شەهیدبوونی زیاتر لە ٥٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە هێرشەکانی سوپای تیرۆردا هۆشداریی دا سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە.

 5-

پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرغەززە جەنایەتە

عەلی بەحرەینی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، هێرش و دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە بە تاوان ناو برد و وتی: ئاوارەبوونی لەسەدا ٩٠ی دانیشتوان، جینۆسایدە.

6-

ئامادەیی یەمەن بۆهەر پێشهاتێکی ئەگەری 

جەمال ئەحمەد عامر وەزیری دەرەوەی یەمەن بە ئاماژەدان بەوەی کە هەڵوێستی یەمەن لە پاڵپشتیکردنی غەززە  یەک هەڵوێستە، وتی: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان سەبارەت بە غەززە شکستی هێنا، یەمەنییەکان ئامادەن ڕووبەڕووی هەر پێشهاتێکی ئەگەری ببنەوە.